کوردستانیانی دانیشتووی سوید دژ به‌ تۆپباران و هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان خۆپیشاندانیان کرد

AddThis Social Bookmark Button

xopeshandan 1بەشداری ئەندامانی کۆمەڵەی سوئێدی- کوردی لە خۆپێشاندانی رێکخراوە مەدەنییەکانی کورد لە سوئێد، دژی هێرش و تۆپبارانی هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە
دوانیوەڕۆی رۆژی ٢٩ی جولای بەرانبەر بە ٧ی گەلاوێژ،


خۆپێشاندانێک لە لایەن رێکخراوە مەدەنییەکانی کوردی نیشتەجێی سوئێد، بە مەبەستی نارەزایەتی دەربڕین دژی تۆپ باران و سنووربەزاندنی هێزەداگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.

لەم خۆپێشاندانەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و بەڕێوەبەرانی رێکخراوە مەدەنییەکانی کورد بەشداربوون. سەرەتا بەرنامەی خۆپێشاندانەکە لەلایەن ''خاتوو خەبات'' راگەیەندراو بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب دەستیپێکرد.
پاشان بەیاننامەی خۆپێشاندان بە زمانی سوئێدی، لە لایەن ''خاتوو فێنک'' خوێندرایەوە.
دواتر، بەرێز '' فرێدریک مالم'' ئەندام پارلمانی سوئێد لەسەر لیستی ''حیزبی گەل'' وتەیەکی پێشکەش کرد. ناوبراو لە قسەکانیدا ئەم هێرشەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەتوندی مەحکوم کرد.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا فرێدریک مالم، ئاماژەی بەوەش کرد کە حکومەتەکانی ئێران وتورکیە وعێراقی بەرێ وسوریە، بە مەبەستی تواندنەوەی نەتەوەی کورد هەرچی لەدەستیان هاتووە، کردوویانە و ئیستا ئیدی دەبی بۆیان روون بوبێتەوە کە ئەم حەولانەیان بێ ئاکام بووە و نەتەوەی کورد نەک هەر ناتوێتەوە، بگرە بەخێرایی بەرەو سەربەخۆیی دەڕوا و هیوادارین ئەم رۆژە زۆر دوور نەبێ.
لە بەشێکی دیکەی ئەم خۆپیشاندانەدا بەڕێزان کاک عومەر شێخمووس و ئەحمەدی ئەسکەندەری وتاریان پێشکەش کرد و دەنگی نارەزایەتی خۆیان خستە پاڵ دەنگی خۆپێشاندەران و هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بۆسەر قەندیل و خاکی هەرێمی کوردستان مەحکووم کرد.
لە کۆتاییدا بڕیارنامەی خۆپێشاندانەکە بە زمانی کوردی لەلایەن کەماڵ گروێسی‌یەوە خوێندرایەوە.
ئەم خۆپێشاندانە لە'' مەیدانی سکەی'' ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو و ئەم رێکخراوانە بەشدار و پێکهێنەری بوون:
سەنتەری کولتوری کوردستان لە ستۆکهۆڵم
کۆمەڵەی خوێندکاران و گەنجانی کوردستان لە سوئێد
کۆمەڵەی گوڵان لە ستۆکهۆڵم
یەکیەتی ژنانی کوردستان لە سوئێد
ناوەندی گەشەی پەروەردە لە سوئێد وکوردستان
کۆمەڵەی کوردی- سوئێدی
کۆمەڵەی پێشمەرگەدێرینەکانی کوردستان لقی هەندەران لیژنەی ستۆکهۆڵم
چەتری کۆمەڵە کوردییەکان لە سوئێد
رێکخراوی کوردۆساید-چاک
رێکخراوی ئازادی ژن لە سوئێد
یەکیەتی کوردان لە سوئێد
رادیۆی ئاشتی لە ستۆکهۆڵم
کۆنسەی کوردی لە سوئێد
کۆما هونەر
رێکخراوی هونەریی سوئێدی- کوردی

 

xopeshandan

youtobe1

لاپەرەی یوتوب لە سەر ماڵپەرەکەمان

youtobe2

لاپەرەی تایبەت بە ساڵەکانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣

youtobe3