ئاکامی کۆبوونەوە لەگەل یەکێتی ژنانی دانمارک

AddThis Social Bookmark Button

رۆژی شه‌ممه‌ رێکەوتی‌١٤ی ژانویەی ٢٠١٢ هەئیەتتێکی کۆمیتەی دەرەوەی یەکێتی ژنان پێک هاتوو لە شوعلە قادری و گوڵالە خانم شەڕەفکەندی بە هاوڕێیەتی کاک حەمەرەسوڵ کەریمی، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگادار بوونی کێشەی کۆمیتەی یەکێتی ژنانی دانمارک، له گەڵ کۆمیتەی بەڕێوەبەری و هەروەها ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە لەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی ٥ کاتژمێریمان ئەنجام دا.

 

دیارە هاوڕێیان لە کۆمیتەی حیزبی ئەم وڵاتە هەموو ئەندامانی حیزبی و ژنانیان بە ناوی سێمینار ئاگادار کردبۆوە هەر بۆیە لە سەرەتا دا گوڵالە خانم باسێکی کورتی سیاسی لەسەر ٢ی رێبەندان و هەر وەها هەڵبژاردنی مەجلیس لە ئێران و سەرئەنجام  رۆن کردنەوەیەکی لە کۆنفرانسی "همبستگی برای دێموکراسی در ایران" پێشکەش کرد. دواتر کاک حەمەرەسوڵ کەریمی له‌ سه‌ر به‌یاننامه‌ی کورد هه‌قی خۆیه‌تی داوای پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بکا، گرینگیدان به‌ ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی "حدک" و "حدکا"، سازمانده‌هی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کۆمیسیۆنه‌کان‌و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی‌یه‌کانمان له‌گه‌ڵ حیزب و ڕێکخراوه‌کان و به‌شی راگه‌یاندن دوا.

. ئەمجار شوعلە قادری باسێکی کورتی له‌ سه‌ر کاری ڕێکخراوه‌ی یه‌کێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چه‌ند خاڵێکی تایبه‌ت به‌ کاری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ قسه‌ی کرد و کۆمه‌ڵێک باسی له‌ سه‌ر کۆنفرانس و پلانی کاری ساڵی ٢٠١٢ ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ پێشکه‌ش کرد.

 

دواتر نۆرە درا بە بەشداران کە بۆچوون و رەخنەو پێشنیاری خۆیان لە هەموو تەوەرێکەوە بێننە بەر باس. نزیکەی نیوەی بەشداران دەستیان هەڵبڕی و نۆبەیان بۆ قسە کردن گرتەوە، بەڵام بە داخەوە لە سەرەتاوە جەوی کۆبوونەوەکە زۆر توند بوو، هەموویان  بە تایبەتی ژنەکان هەر رەخنەیان دەگرت و هیچ کەس تێبنی یان پێشنیاری پێ نەبوو.

دوای جواب دانەوە و رون کردنەوەی هێندێک پرسیار لە لایەن کاک حەمەرەسوڵ و گۆلالە خانم پشووی نان خواردن راگەیاندرا.

ئەو جار هەیئەتی کۆمیتەی درەوەی یەکێتی ژنان لە گەڵ ئەندامانی رێکخراوی ژنان لە دانمارک کۆبوونەوەکەیان جیا کردەوە و سرفەن لەسەر کێشەی ژنان و رەخنەکانیان دوان.

لە ئەنجامی باس و لێدوانێکی زۆر بۆمان دەرکەوت ئەندامانی کۆمیتەی بەڕیوەبەری یەکێتی ژنان لە دانمارک هەموویان رەخنەی تەکڕەویان لە بەرپرسەکەیان واتە پەروانە خانم پایان هەبوو. هەر وەها ئەو نوێنەرانەی کە لە کۆنفرانسی کۆمیتەی دەرەوەی ژنان لە رێکەوتی ٢٦ی نوامبری ٢٠١١  بەشدار بوون رەخنەی زۆریان لە شێوەی هەڵبژاردن هەبوو. بەڵام بە حوکمی ئەوەی کە هەر حەفتەیەک دوای کۆنفرانس راپۆرتێکی تێڕو تەسەڵ کە گوڵالە خانم وەک بەرپرسی پێک هێنانی کۆنفرانس ئامادەی کردبوو و بۆ هەموو ئەندامانی بەشداری کۆنفرانس بەڕێ کرابوو، داواش کرابوو کە هەر کەسێک سکاڵای هەبێ تا ١٠ رۆژ دوای گەیشتنی راپۆرتەکە بە نووسراوە بینێرن تا لێکۆڵینەوەی لێ بکرێ، ئەگینا دوای ئه‌م مۆڵه‌ته‌ هه‌ر جۆره‌ قسه‌ و باسێک به‌ توندی به‌رپەرچ ده‌درێته‌وه‌. بەڵام هیچ کەس تەنانەت ئەو هاوڕێیانەی دانمارکیش کە ئیزهاری ئەو هەموو گلەیەیان هەبوو، هیچیان بە نوسراوە نەناردبۆوە، چاوپۆشیمان لەو رەخنەیان کرد و پێمان گوتن کە دەبوو ئەو کات کە داوامان کردبوو رەخنەکانیان ناردبا، ئێستا ئیدی درەنگ بۆوە دەبێ رێزیان بۆ ئاکامی هەڵبژاردنی کۆنفرانس هەبێ‌. هەر چەند زۆر بە زەحمەت بوو، بەڵام دوای حەول دانێکی زۆر لەگەڵ گوڵالە خانم توانیمان قەناعەتیان پێ‌بێنین.

هەر وەها ئەندامانی بەڕێوەبەری یەکێتی ژنانی دانمارک خوازیاری هەڵبژاردنەوەی کۆمیتەی تازە بوون. بەڵام لە بەر ئەوەی کە رێژەی ئەندامانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە زۆر کەم بوون و هەر وەها ئەو کۆمیتەیە کە بە قسەی خۆیان کاتی بوو، هیچ کارێکی وای بۆ پێگەیاندنی یەکێتی ژنان لە دانمارک رانەپەڕاندبوو ئەوەشیان لێ قەبووڵ نەکرا.  داوامان لێ کردن کە هەموویان تا پێک هێنانی کۆنفڕانسێکی دەوڵەمەند کار بکەن. بەڵام هێندێکان هەر رازی نەبوون بە ئیدامەی کار کردن. لە ئاکام دا لە کۆمیتەیەکی ٩ نەفەری تەنها٤ نەفەر لە ئەندامانی بەڕێوەبەری بەڵینیان دا کە سەفحەیەکی تازە بۆ کار لەگەڵ یەکتری بکەنەوە و حەوڵی بە سەپت گەیاندنی رێکخراوەکەیان لە دانمارک بدەن و ئەوسا بە پێک هێنانی کۆنفرانسێکی مەشروع بۆ ئەندامانی یەکێتی ژنانی دانمارک  کۆمیتەی کاتی رادەستی کۆمیتەیەکی هەڵبژێردراوی کۆنفڕانس بکەن. ئەو ٤ نەفەرە بریتین لە:

پەروانە پایان، ئارەزوو خالیدنیژاد، قەدەمخێر ئومیدواری، فەریدە موتەفەقی‌ئەدیب.

ئێمەش وەک کۆمیتەی دەرەوەی یەکێتی ژنان بەڵێنمان پێ دان کە حەوڵی یارمەتی چ لە باری  ماددی و چ لە باری مەعنەوی بە گوێرەی پێویست دەدەین.

 

کۆمیتەی دەرەوەی یەکێتی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان

شوعلە قادری

١٦/٠١/٢٠١١ 

youtobe1

لاپەرەی یوتوب لە سەر ماڵپەرەکەمان

youtobe2

لاپەرەی تایبەت بە ساڵەکانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣

youtobe3